ورمێ؛ زیندانییەکی سیاسی لە ژێر ئەشکنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەستدا

ورمێ؛ زیندانییەکی سیاسی لە ژێر ئەشکنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەستدا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤٠٢ی هەتاوی، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "مووسا ئیسماعیلی" تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی ئاوایی "پەسوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەژێر ئەشکنجەی سەختی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ پاش ٦٢رۆژ لە دەستبەسەر کردنی ناوبراو تلەفۆنیان بۆ بنەماڵەکەی کردووە و پێیانیان راگەیاندووە کە بڕۆن و تەرمی کوڕەکەیان لەو ناوەندە حکوومەتییە وەر بگرن، کاتێک بنەماڵەی مووسا ئیسماعیلی بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە رۆشتوون لەوێش پێیان راگەیاندوون کە کوڕەکەتان مردووە، بەڵام نەک تەنیا تەرەمەکەیان بە بنەماڵەکە نەداوەتەوە بەڵکوو هەڕەشەی ئەوەشیان لێکردوون کە نابێت رێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ کوڕە کوژراوەکەیان بگرن.


جێگای ئاماژەیە کە مووسا ئیسماعیلی، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ لەدەستدا بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، دەستبەسەر کراوە.






ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:48:09/07/2023