سزای سێدارەی دوو کەس لە دۆسیەی "شاەچراغ" جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی دوو کەس لە دۆسیەی



ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای سێدارەی دوو شارۆمەندی ئەفغانستان بە ناوەکانی "محەممەد رامز رەشیدی" و "سەید نەعیم هاشمی" کە لەپەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی "شاەچراغ" سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو، لە پێش چاوی گشتی "ملاعام" لە یەکێک لە شەقامەکانی شیراز جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە پێشتر بەرپرسی دادوەری پارێزگای فارس بە تۆمەتبار کردنی ئەم دوو شارۆمەندی ئەفغانستانیە بە "محاربە، بغی، افسادفی الارض" و ئەندام بوون لە گرووپێکی تیرۆریستی، لە جێبەجێ کردنی سزای سێدارەیان لە "شەقامی ٩ دەی شیراز" لە داهاتوویەکی نزیکدا راگەیاندبوو.

دادگایی کردنی محەممەد رامز رەشیدی و سەید نەعیم هاشمی قەتاڵی، دوو شارۆمەندی ئەفغانستانی تۆمەتبار بەم دۆسیەیە لە رێبەندانی ١٤٠١ دەستی پێکردوو، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستدایە ناوبراوان لە دەست پێڕاگەیشتن بە دادوەرییەکی دادوەرانە و لانیکەم مافی بەرگری کردن لەخۆیان بێ بەش کراون.






ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:00:08/07/2023