ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی
پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی "محەممەد مەزرووعی"
تەمەن ٢٥ساڵ خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری
بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار کرا.
شایانی باسە کە بە هۆی درەنگ گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە
لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و خوێنبەربوونی زۆر لە ناو رێگەدا، باری تەندرووستی
محەممەد مەزرووعی ناجێگیرە و تاوەکوو ئێستاش لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین
ئەیووبی" شاری بانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه