هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە دەستبەسەر کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات\ رۆژی شەممە رێکەوتی١٠ی پووشپەڕی١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی"رەزا کاوە" تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە لەشوێنی کارەکەی لە بینای سەر بەکۆمپانیای (سەرزەوینی ئێرانیان) لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ لە دەستدا بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری هەڵیانکووتایە سەر ناوبراو و دەستیان بەسەر خۆی و مۆبایلەکەیشیدا گرتووە.

جێگای ئەماژەیە کە تا ئێستا هچ زانیارییەک لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی"ڕەزا کاوە" لە بەردەست نییە و دوای دەستبەسەرکردنی و گواستنەوەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.






ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:00:04/07/2023