راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ




ئامادەکار: ئارەزوو رەزەوی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان تاوەکوو ٨ی پووشپەڕ.

زیندانی:

١- (پژمان مۆرادی)خەڵکی روانسەر، رێکەوتی٢٦ی رەشەممە، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی راگرتنی لەبەردەستدا نییە.

٢-(وەلی گوڵ محەممەدی) خەڵکی بۆکان، رۆژی شەممە رێکەوتی٣ی پووشپەڕ، بەتۆمەتی ئەندام بوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر کرا.

٣-(سینا حەیدەری) تەمەن١٦ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٣-(میلاد فازڵپوور) تەمەن٢٤ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٤-(هێمن حسەینی) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٥-(جەبار عەزیزی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٦-(سورەیا قەیتەرانی) خەڵکی پیرانشار، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٦-(شەهلا چووپانی) تەمەن٣٥ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٧-(عێرفان بەبریزادە) تەمەن٢٦ساڵ، خەڵکی ورمێ، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوودا، لە زیندان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

٨- (مەجید مستەفازادە) تەمەن ٤٢ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (هیوا میرزایی) خەڵکی سەقز، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر/کرێکار:

١-(وریا شەریفی) تەمەن٢٧ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی شەممە٣ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

٢-(ئیسمایل عومرانی) خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە یەکی پووشپەڕ، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

٣-(ئەمیر کەدخوداشێرە) خەڵکی بۆکان، رۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

٤-(شێرکۆ، ناسناوی نادیارە) خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی پووشپەڕ، بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.

٥- (مستەفا مەولوودپووری) تەمەن ٤٨ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ، لە کاتی کرێکاریدا و بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

سێدارە:

١- (عارف هەواسی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە درا.

٢- (هێمن مستەفایی) خەڵکی مەریوان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی پێشووی سپای پاسداران لە سێدارە درا.


خۆکوژی:

١-(خالق ئەحمەد نژاد) خەڵکی بۆکان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢-(یوونس دارابی) خەڵکی کرماشان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.





ئه‌م بابه‌ته 273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:52:29/06/2023