ئاسۆی رۆژهەڵات/ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی١٤٠٢ی
هەتاوی، کاتژمێر٩ی بەیانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهلاچووپانی" تەمەن
٣٥ساڵ، خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسەکە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکووتایە
سەر ناوبراو بە بێ لەدەستدا بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بەڵگەی
یاسایی"شەهلاچووپانی" لەگەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە تاوەکوو ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک
لەسەر شوێی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا
نییە.
ئهم بابهته 150
جار خوێنراوهتهوه