ئاسۆی رۆژهەڵات/ زیندانی
سیاسی کورد بە ناوی "هووشمەند عەلیپوور" خەڵكی سەردەشت، لە زیندانی ناوەندی
شاری سنە سزای ٨ساڵەی زیندانی خۆی بەسەر دەبات، لە رۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی
هەتاویەوە ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دژایەتی کردنی بنکە ئەمنییەکان
لەگەڵ ئازادی "مشروط" دوای بەسەر بردنی ٥ساڵ لە دەورانی سزای ٨ساڵەی خۆی
مانی لە خواردن گرد.
شایانی باسە کە ئەم
زیندانی سیاسیە رایگەیاندووە کە تا کاتی ئازاد کردنی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە
بە مانگرتن لە خواردنی خۆی درێژە دەدات.
شایانی باسە کە
هووشمەند عەلیپوور رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە
یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە لایەن لقی یەکەمی دادی ئینقلابی سنەوە سزای ٨ساڵ
زیندانی بەسەردا داسەپا.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو
لە کاتی دەستبەسەر کردنیەوە و لە درێژەی ئەم ٥ساڵەدا بە یەک رۆژ "مرخصی"
و ئازادبوون لە دەستبەسەرگەکانی سنە و سەقز زیندانی کراوە.
ئهم بابهته 159
جار خوێنراوهتهوه