سمنان؛ کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا

سمنان؛ کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی پەنجشەممە رێکەوتی یەکی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل عومرانی" خەڵکی سەقز، لە کاتی کرێکاری لە شاری سمنان، بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە ئەم کرێکارە سەقزییە لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی لە شاری سمنان کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.





ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:25/06/2023