ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی
سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "خالق
ئەحمەدنژاد" کوڕی سەعدی و فاتمە خەڵکی ئاوایی "گاومێش گوڵی" سەربە
شاری بۆکان، لەنێو یەکێک لە "پادگانەکانی عەجەب شێر، دەستی دایە خۆکوژی و
کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە، ئەم
سەربازە بەو چەکەی کە سازمانی دراوە دەستی داوەتە خۆکوژی و تا ئێستا هۆکاری
خۆکوژییەکەی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه