راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


راپۆڕت/ جوانا تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان تاوەکوو یەکی پووشپەڕ.

زیندانی:

١- (سامان نادری) خەڵکی ئیسلام ئاباد، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەو دەستبەسەر کرا.

٢- (غوڵامرزا عەسکەری) خەڵکی ئیسلام ئاباد، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر/ کرێکار:

١- (خالید ژاڵە چیان) تەمەن ٦٦ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، لە کاتی کاردا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.

٢- (فارس سیدانی) خەڵكی ورمی، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی جۆزردان، لە کاتی کاردا گیانی لەدەستدا.

٣- (سەبوور سەیدی) خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامەیەوە بریندار کرا.

٤- (فەزاد ئیمامی) تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار کرا.

٥- (ئێدریس ئەمینی) خەڵکی مەریوان، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار کرا.

سێدارە:

١- (عەلی برار کازمی) خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، بۆ تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە زیندانی عادڵ ئاوای شیراز لەسێدارە درا.

٢- (عارف هەواسی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی ئیلام لەسێدارە درا.

٣- (هێمن مستەفایی) خەڵکی مەریوان، رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران، لە زیندانی ناوەندی سنە لەسێدارە درا.

خۆکوژی:

١- (مەتین خەلیل بەیگی) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی شنۆ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان،دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (سیروان بیگلەری) خەڵکی سنه، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.







ئه‌م بابه‌ته 317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:50:22/06/2023