جوانڕۆ؛ هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

جوانڕۆ؛ هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا




ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ڕۆژی سێشەممە،ڕێکەوتی٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، شارۆمەندێک بەناوی"فەرشاد محەممەدی" تەمەن ٣٣ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە "فەرشاد محەممەدی" لەکاتی کرێکاریدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەشێوەیەکی تووند و تیژانە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە تاوەکوو ئێستا هۆکاری دەستبەسەر بوونی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ڕوون نیە.






ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:45:21/06/2023