ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی
١٤٠٢ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "هێمن مستەفایی" تەمەن ٣٤سال، خەڵکی
مەریوان لە زیندانی ناوەندی سنە لەسێدارە درا.
شایانی باسە کە هێمن مستەفایی زیندانی کورد، ساڵی ١٣٩١
بە تۆمەتی "کوشتنی ئیبراهیم محەممەدی تازە ئاباد، یەکێک لە ئەندامی پێشووی
سپای پاسداران" لە مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ
دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترابووەیەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی "نگهداری اسلحە" پێبوونی
چەک، بە چوارساڵ زیندانی و بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی
بەسەردا داسەپا بوو.
ئهم بابهته 190
جار خوێنراوهتهوه