دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بریندار بوون

دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بریندار بوون




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە بینای نەوت و غازی(مارون) دوو کرێکار لەشاری ئەهواز بە هۆی نەبوونی کەرەستەی ئەمنی کار بریندار بوون.

مەنسوور تۆرکمان ئەسەدی بەڕیوبەری کۆمپانیای بەکار هێنانی نەوت و غاز لەسەر ئەم بابەتە وتی؛ ئەم دوو کرێکارە بەهۆی ئاگر کەوتنەوەی لە بینای پیشەسازی ژمارە٤ی بەکار هێنانی نەوت و غازی مارون تووشی بریندار بوون و سوتانی جەستە بوون، ئاگرەکە لە کاتی ڕێکخستنی(مخزن) ئەنجام دراوە و ئەو دوو کرێکارە تووشی ئەو کارەساتە بوون و هاوکات بۆ نەخۆشخانەی ئەهواز راگوێزراون.

شایانی باسە کە، ئێران لە نێوان وڵاتانی جیهاندا بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی کاری ژمارە١٠٢ی بۆ خۆی تۆمار کردووە و لە ئاستێکی زۆر کەمدایە.





ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:30:20/06/2023