دوو کۆڵبەر لە سەر سنووری بانە بریندار کران

دوو کۆڵبەر لە سەر سنووری بانە بریندار کران




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەر کە شووناسی یەکێک لەوانە ئاشکرا نەبووە و یەکێکی دیکەشیان بە ناوی "ئیدریس ئەمینی" خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری بانە "هەنگەژاڵ" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.

شایانی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە راگوێزراون.





ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:32:20/06/2023