ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی
جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەبوور سەیدی" خەڵکی جوانڕۆ
و کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی خەڵکی ئەم شارە، لە سەر سنووری نەوسوود لە شارستانی پاوە لە
کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.
شایانی باسە کە باروودۆخی سڵامەتی یەکێک لەم کۆڵبەرانە
دوای بریندار کردنی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، نالەبار راگەیندرا،
ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی پاوە گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە
ناوی "فەرزاد ئێمامی" تەمەن ٣٥ساڵ، و خەڵکی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر
بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندار کرا.
ئهم بابهته 134
جار خوێنراوهتهوه