رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: محەممەد قوبادلوو مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە

رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: محەممەد قوبادلوو مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی تویتێک لەسەر مەترسی لە سێدارەدانی محەممەد قوبادلوو نووسی:

محەممەد قوبادلوو، تەمەن ٢٢ساڵ، کە دوای دادوەرییەکی زۆر ناعادڵانە سزای دوو جار لەسێدارەدانی دەرکرا، مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.

دادگای باڵای پێداچوونەوە، داواکاری پێداچوونەوەی دادوەری بۆ یەکێک لە سێدارەی ناوبراو رەتکردەوە و لەوانەیە بەم زووانە سزای سێدارەی محەممەد قوبادلوو جێبەجێ بکرێت.

شایانی باسە کە محەممەد قوبادلوو لە ئاخێزی سەرانسەری ژن ژیان ئازادی بە تۆمەتی "مفسد فی الارض" دەستبەسەر کرابوو.






ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:17/06/2023