راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


راپۆڕت/ جوانا تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان تاوەکوو ٢٥ی جۆزەردان.

زیندانی:

١- (ئارەش شەریفی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی سنە، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (ئەیووب جەوانپوور) خەڵکی سەقز، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (مێهرداد قەیسەر بەیگی) تەمەن ٣٤ساڵ خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان،

٤- (ئەیووب گراوەند) تەمەن ٣٦ساڵ خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان،

٥- (یوونس گراوەند) خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٦-(نەوید محممەدنژاد) تەمەن ٢٦ساڵ خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (محەممە تەهماسبی) تەمەن ٣٦ساڵ خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (حامد رەحمانی) تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی ئیلام، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (دانا قوربانی) تەمەن ١٩ساڵ خەڵکی کامیاران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تووندوتیژی دەستبەسەر کرا.

١٠- (پێدرام موعینی) چالاکوانی کورد، خەڵکی بانە لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.

١١- (محەممەد مەحموود فەقە) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٢- (جەماڵ رەسووڵ زادە) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٣- (کاوە بەهمەنی) خەڵکی سنە، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.

١٤- (عەبدولرەحمان قەیتەران) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٥- (سەدرەدین قەیتەران) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٦- (خزر محەممەد پوور) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٧- (حەبیب خوشنوود) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٨- (تەها رەسووڵی) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

١٩- (خالید محەممەدی) تەمەن ٣٧ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (ئەنسار، ناسناو ناڕوونە) تەمەن ٢٧ساڵ خەڵکی رەوانسەر، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار کرا.

٢- (رەحیم فەیزی) تەمەن ٥٠ساڵ خەڵکی بانە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆەزردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار کرا.

٣- (کەریم هێدایەت) خەڵکی پیرانشار، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری بانه، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.

سێدارە:

١- (جەعفەر محەممەد پوور) تەمەن ٤٣ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا.

٢- (قوباد فەرهادی) خەڵکی کرماشان، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا.

خۆکوژی:

١- (ساڵح هێجرانی) تەمەن ٥٠ساڵ خەڵکی مەریوان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، لە زیندانی کامیاران دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (دەریا هووشەنگی) تەمەن ١٩ساڵ خەڵکی سنە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.






ئه‌م بابه‌ته 235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:56:15/06/2023