ئاسۆی رۆژهەڵات/ کەماڵ لۆتفی، هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی
خەڵکی دێولان و باوکی رزا لۆتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەری ژن
ژیان ئازادی، بیست و پێنجەمین رۆژی مانگرتنی لە خواردن لە زیندانی کامیاران تێدەپەرێنێت.ناوبراو
لە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، بە شێوەیەکەی تووندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی
کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ((بنەماڵەی کەماڵ لۆتفی چەندین جار بۆ ناوەندە
ئەمنییەتیەکانی دێولان و کامیاران بۆ بەدواداچوونی باروودۆخی ئەم شارۆمەندە و
دابین کردنی پارێزەر سەردانیان کردووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی وڵامی بەم بنەماڵە
جگە لە هەڕەشە و بێ رێزی هیچی دیکە نەبووە.))
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە رێکەوتی ٢٨ی گوڵان لە
ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی خۆی مانی لە خواردن گرت، مانگرتنی کەماڵ
لۆتفی هاوکات لەگەڵ نەخۆشیەکەیەتی کە باروودۆخێکی دژوار تێپەڕ دەکات، هەر بەم هۆیەوە
بنەماڵەی ناوبراو زۆر نیگەرانی باروودۆخی سڵامەتی کەماڵ لۆتفین.
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه