ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، چالاکوانێکی مەدەنی بە ناوی "ئەیووب جەوانپوور" خەڵکی سەقز، لە
ماڵەکەی خۆیدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و بە شێوەیەکی
تووندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەیووب جەوانپوور، لە شۆڕشی ژن ژیان
ئازادی، لە رێکەوتی ٣ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بریندار کرابوو و دواتر بۆ ماوەیەک
دەستبەسەریان کردبوو.
ئهم بابهته 127
جار خوێنراوهتهوه