دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ٣٠ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە

دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ٣٠ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان کە سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەری شارەکانی سەقز و بۆکانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە رفێندران.

ناسنامەی چەند کەس لەوانە کە رفێندراون بریتین لە: "دایە شەریفە میرزایی، کۆسار مێنبەری، هانا مێنبەری، هاشم سەعیدی، عەبدولڕەحمان نەسی لەگەڵ لیمۆی هاوژینی و منداڵەکەی بە ناوی مائێدە نەسری، حەسەن ئەمینی، محەممەد ئەمینی، ئەحمەد رەحیمی، سەدیق بەهمەنی و بنەماڵەکەی، هاشم سەعیدی باوکی سارینا سەعیدی، خۆشکەکانی داریوش عەلیزادە، فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هومەن عەبدوڵڵاهی، رادا فاتێحی، خۆشکی رامین فاتێحی، عەدنان فەتحی، دڵنیا بەهمەنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها چوار منداڵی ئەو بنەماڵانە بە ناوەکانی هیرا عەبدوڵڵاهی تەمەن ٤ساڵ، یۆنا موردای تەمەن ٦ساڵ، باران مێنبەری تەمەن ١٢ساڵ و کیا مورادی تەمەن ١٦ساڵ رفێندراون.


ناسنامەی چەندین کەس لەوانەی رفێندراون تاوەکوو ئێستا ئاشکرا نەبووە.






ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:30:10/06/2023