ورمێ؛ سزای سێدارەی ٣زیندانی جێبەجێکرا

ورمێ؛ سزای سێدارەی ٣زیندانی جێبەجێکرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، سزای سێدارەی لانیکەم ٣ هاووڵاتی کە ناوی دوو کەسیان تا ئێستا ئاشکرا بووە بە ناوەکانی "جەعفەر محەممەدپوور" تەمەن ٤٣ساڵ، خەڵکی سەردەشت و "قوباد فەرهادی" خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل مادەی هۆشبەر، سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپاندبوو، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێکرا.

شایانی باسە کە جەعفەر محەممەدپوور و قوباد فەرهادی هەردوویان خێزاندار و باوکی چەند منداڵ بوون.






ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:03:10/06/2023