ئاسۆی رۆژهەڵات/ گەنجێکی خوێندکار بە ناوی "فەرهاد
نەوایی" تەمەن ١٦ساڵ خەڵکی مەهاباد، سەرتاکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،
لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرابوو، تاوەکوو ئێستا نزیک بە ٧
مانگە چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ ئازادی ئەم خوێندکارە "٢میلیارد
و نیم بارمته" داوا کراوە.
شایانی باسە کە فەرهاد لە دەورانی دەستبەسەر بوونی لە
ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە فەرهاد نەوایی باوکی خۆی چەندین ساڵ
لەوە پێش لەدەستداوە و دایکی ناوبراو بەسیجی کۆماری ئیسلامیە کە منداڵەکەی تەنیا
بەجێ هێشتووە و رۆشتووەتە تاران.
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه