زیندانییەک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا

زیندانییەک لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "هووشەنگ ئەمیرزادە" بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان، لە زیندانی ناوەندی قەزوێن لەسێدارە درا.

شایانی باسە کە ئەم زیندانییە ٣ساڵ لەوە پێش بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا داسەپابوو.






ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:11:08/06/2023