راپۆڕت/ جوانا تەیمەسی
راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ١١ی جۆزەردان
تاوەکوو ١٨ی جۆزەردان.
بەندی پێنجەمی جاڕنامەی جیهانی مفی مرۆڤ: هیچ کەس نابێت بکەوێتە
ژێر ئەشکەنجە یان ستەمکاری، بەشێوەی نامرۆڤانە یان ئابڕووبەرانە ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت
یان سزا بدرێت.
زیندانی:
١- (کاویان مەولوودی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی
رۆژانی رابڕدوو لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (ئارەش یوونسی) خەڵکی دێهلۆران "ئیلام" رۆژی
یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر
کرا.
کۆڵبەر/ کرێکار:
١- (هوشیار حەسەن زادە) تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی
دووشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی
کۆماری ئیسلامی کوژرا.
٢- (عەلی حسەینی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی دووشەممە
رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی بە سەختی بریندار کرا.
٣- (کاوان حسەینی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی دووشەممە
رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی بە سەختی بریندار کرا.
٤- (سوران دانشی) تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی دووشەممە
رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی بە سەختی بریندار کرا.
٥- (شوان، شووناس نادیار) تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی
دووشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی
کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار کرا.
٦- (سرووش عەبدوڵڵازادە) تەمەن ١٠ساڵ، خەڵکی سەقز، رۆژی
دووشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لەکاتی کاردا بە هۆی تەقینەوەی گاز، گیانی
لەدەستدا.
خۆکوژی/ کوشتن:
١- (پەرەستوو شەهبازی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی دێولان، لە ماوەی
رۆژانی رابڕدوو لە لایەن مێردەکەیەوە کۆژرا.
٢- (شەکیلا غوڵامی) تەمەن ١٥ساڵ، خەڵکی کرماشان، رۆژی
پێنجشەممە رێکەوتی ١١ی جۆزەردان، بەهۆی گوشاری بنەماڵەکەی بۆ پێکهێنانی ژیانی
هاوبەش دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٣- (رۆژین عەزیمی) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، رۆژی
شەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردان، بە ناوی شەرەف و نامووسەوە لە لایەن براکەیەوە کوژرا.
ئهم بابهته 286
جار خوێنراوهتهوه