وەزیری پێشهاتەکانی
دەرەوەی ئامریکا بەڵێنی دا کە ئێران هیچکات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات، ئەو هەروەها
هەڵوێستی بایدێنی لەسەر ئەوەیکە ئێران هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر ئیسرائیل دووپات
کردەوە.
ئانتۆنی بلینکێن،
وەزیری پێشهاتەکانی دەرەوەی ئامریکا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لە وتاربێژییەکی
خۆیدا لە بەرانبەر "کۆمیتەی پەیوەندی گشتی ئامریکا و ئیسرائیل" (آیپک)
وتی لە روانگەی ئامریکاوە ئێران هەروەها گەورەترین هەڕەشە بۆ ئیسرائیلە و تاران رێگەی
پێ نادرێت دەستیان بە چەکی ناوەکی بگات.
بلینکێن سەبارەت بە
بەرنامەی ناوەکی ئێران وتی: "ئێمە هەروەها بەو باوەڕەین کە دیپلۆماسی باشترین
رێگەیە بۆ پێش گرتن لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی و ئەم رێگەیە رەنگدانەوەی
دەبێت و بەردەوامە.
ئهم بابهته 217
جار خوێنراوهتهوه