ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان،
کۆڵبەرێک بە ناوی"هوشیار حەسەن پوور" خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەری بە
تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە هیچ جۆرە بارێکی پێ نەبووە،
بەڵام لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقە لە "سەر و سینە"ی کراوە و سەختی
برینەکانی بوو بە هۆی مەرگی و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئهم بابهته 157
جار خوێنراوهتهوه