تەنیا لە ماوەی حەفتەیکدا ١٥ زیندانی لە ئێران لەسێدارە دراون

تەنیا لە ماوەی حەفتەیکدا ١٥ زیندانی لە ئێران لەسێدارە دراون



ئاسۆی رۆژهەڵات/ لە ماوەی ئەم حەفتەدا لانیکەم ١٥ زیندانی لە شارەکانی کرمان، سنە، ورمێ، گورگان، جیرۆفت و مەراغەلە سێدارە دراون.

شایانی باسە کە تەنیا شوناسی ١٠ کەس لەو زیندانییانەی لە سێدارە دراون ئاشکرایە کە بریتین لە: "عەلی شەهریاری تەمەن ٤٠ساڵ، قادر بەخش دەهانی تەمەن ٣٩ساڵ، عەبدولڕەسوول جەمشیدی تەمەن ٥٥ساڵ، عەلی سەلاری، شەعبان یوسفی، سەعید محەممەدی فەر، ئەمیر مێهدی، عەلی پیری تەمەن ٤٠ساڵ، محەممەد دارایی تەمەن ٣٠ساڵ، مەجید جەعفەری، عەلی تەیێب".


جێگای ئاماژەیە زۆربەی ئەم زیندانییانەی لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست بووە.






ئه‌م بابه‌ته 42 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:39:26/05/2023