زیاتر لە ١٠٠ سەرۆک کۆماری
جیهان داوایان لە ئامریکا کرد کۆتایی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بهێنێت.
ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرچاوەی
هاوڵاتی رایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ سەرۆک و سەرکردەی ئامریکا و چەندین وڵاتی جیهان
لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان داوا دەکەن واشێنتۆن هەڵوێستەکانی دژی
کۆماری ئیسلامی توند بکاتەوە و دەڵێن کاتی ئەوەیە بۆ گوڕانکاری لە ئێران پاڵپشتی لە
خەڵک بکرێت.
شایانی باسە کە لە نامەیەکدا
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشوی ئامریکا بڵاوی کردوەتەوە ١٠٨ سەرۆک و سەرکردەی پێشووی
ئامریکا و ئەورووپا و چەندین وڵاتی دیکە داوایان لە جۆ بایدێن،ت سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی
ئامریکا کردوە هەوڵەکانی وڵاتەکەی دژی کۆماری ئیسلامی توند بکاتەوە.
ئەو کەسانەی کە ئەم
نامەیان واژۆ کردووە جەختیان لەوە کردوەتەوە: کاتی ئەوە هاتووە کۆماری ئیسلامی و سەرکردەکانی
ناچار بکرێن بەرپرسیارییەتی تاوانەکانیان لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی راستەقینە بنرێت
دژی ئەو دەسەڵاتە و سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستی تیرۆریستیەوە.
جێگای ئاماژەیە کە یەکێک لەو خاڵانەی ئەنجومەنی نیشتمانی
بەرگریی باس لە مافی خۆبەڕێوبەری کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات و راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی
وکۆتایی (ویلایەتی فەقیه) بە رێبەرایەتی عەلی خامنەیی کراوە.
ئهم بابهته 97
جار خوێنراوهتهوه