ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی
١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتیەک بە ناوی "شێرکۆ مێنبەری"کوڕی شێروان خەڵکی
ئاوایی (نییەر)ی سەربە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی
ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ لەدەستدابوونی هیچ
جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کردووە.
تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتن و ئەو
تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ شێرکۆ مێنبەری لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 58
جار خوێنراوهتهوه