٧ زیندانی لە قزلحەسار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە

٧ زیندانی لە قزلحەسار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە



ئاسۆی رۆژهەلات/ رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لانیکەم ٧ زیندانی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە، تۆمەتی ئەم ٧ کەسە پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان بووە.

شایانی باسە کە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کە سەرلەبەیانی هەینی، هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ساڵح میرهاشمی، مەجید کازمی و سەعید یەعقووبی، تاوانبارانی دۆسیەی "خانە اصفهان" لانیکەم چوار زیندانی دیکە هەروەها لە زیندانی دەستگردی ئەسفەهان لەسێدارە دراون، بەم جۆرە هەژماری لەسێدارە دراوانی ئەمڕۆ هەینی لە زیندانی ئەسفەهان گەیشتە ٧ کەس.

سەرلەبەیانی پێنجشەممە هەروەها سزای سێدارەی دوو زیندانی لە زیندانی کرمان و چووار زیندانی لە زیندانەکانی لاکان، رەشت و سنە جێبەجێ کرا. چەند سەرچاوەیەکی دیکە لە سێدارەدانی هاوکات ١٤ کەس لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران لەم رۆژەدا خەبەریان دا. تۆمەتی ئەم کەسانە لە پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست راگەیندراوە.





ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:21:19/05/2023