برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سەلاسی باوەجانی

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سەلاسی باوەجانی




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەڕیک بە ناوی "خالید سداقەت" خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ ئاگادار کردنەوەی ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا تەقەی راستەوخۆیان لە پای کردووە کە بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی تاران کراوە.




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:49:16/05/2023