ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی گوڵانی
١٤٠٢ی هەتاوی، بەرپرسی گشتی دادوەری هورموزگان لە جێبەجێ کردنی سزای ٥زیندانی لە
زیندانەکانی میناب و بەندەرعەباس کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە
هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو، خەبەری دا.
هەروەها رۆژی رابڕدوو یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، سزای سێدارەی ٢ زیندانی دیکە بە ناوی "کیومرث منبری خەڵکی کامیاران و
سعید ارجمندی" کە لە لایەن دادوەری رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان
بەسەردا داسەپابوو، جێبەجێ کرا.
ئهم بابهته 69
جار خوێنراوهتهوه