ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی گوڵانی
١٤٠٢ی هەتاوی، سزای ٦ زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەر سزای
سێدارەیان بەسەردا داسەپا بوو، لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا.
شوناسی دوو کەس لەم زیندانیانە "کامبیز داوەرپەنا و
شمل ئادیش" خەڵکی دێهدەشت بوون، تەرمی کامبیز داوەرپەنا کە ماوەی پێنج ساڵ
لەوەپێش دەستبەسەر و سزای سێدارەی بۆ بڕابوویەوە، دوای جێبەجێ کردنی سزاکەی هێشا
رادەستی بنەماڵەی نەکراوە.
شایانی باسە کە تاوەکوو ئێستا شوناسی ئەو چوار زیندانیەکەی
دیکە کە لەسێدارە دراون ئاشکرا نەبووە.
ئهم بابهته 79
جار خوێنراوهتهوه