ئەراک/ دوو کەسی ئاقیدەیی لە سێدارە دران

ئەراک/ دوو کەسی ئاقیدەیی لە سێدارە دران



ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو زیندانی ئاقیدەیی بەناوەکانی "سەدروڵڵا فازڵی" و "زارع یوسف مێهراد" خەڵکی شارەکانی یاسوج و ئەردەبیل، کە پێشتر بە تۆمەتی " سووکایەتی بە موقەدەسات و قوڕئان" لە لایەن دادگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپا بوو، سزاکەیان جێبەجێ کرا.


شایانی باسە کە سزای سێدارەی ئەم دوو کەسە لە زیندانی ناوەندی ئەراک جێبەجێ کراوە، سایتە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی "قوە قضاییە" هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانی ئاقیدەیانە دان پێدانا.







ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:06:08/05/2023