راپۆڕت/ جوانه تەیمەسی
راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٣ی
خاکەلێوە تاوەکوو ١١ی خاکەلێوە.
بەندی
دووی جاڕنامەی مافی مرۆڤ: ههر كهس دهتوانێ بێ هیچ جیاوازیدانانێك بهتایبهتی
له باری رهگهز، رهنگ، زمان، دین، بیروڕای سیاسی و ههر بیروڕایهكی دیكهوه،
ههروهها بێ لەبهرچاو گیرانی رهچهڵهكی نهتهوهیی یا كۆمهڵایهتی،
دارایی و سامان، چۆنیهتی له دایكبوون یا ههر بارودۆخێكی دیكهوه، ههموو ئهو
مافو ئازادییانهی ههبێ كه لهو بهیاننامهیهدا هاتوون.
ههروهها نابێ هیچ چهشنه فهرقو
جیاوازییهك لهسهر بناغهی وهزعی سیاسی، قهزایی یا نێونهتهوهیی وڵاتێك
یا سهرزهوییهك كه مرۆڤێك پێیهوه بهستراوهتهوه، رهچاو بكرێ. چ ئهو وڵات
یا سهرزهوییه سهربهخۆ بێ، چ سهر بەوڵاتێكی دیكه یا خودموختار بێ، یا دهسهڵاتدارهتییهكهی به جۆرێك
بهرتهسك كرابێتهوه.
زیندانی:
١- (شیلان کوردستانی) خەڵکی سنە،
لە ماوەی رۆژانی رابڕدوودا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە "گرووپی ژنانی
ژیڤانۆ" ، "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە لایەن دادگای ئینقلابی سنەوە
٣ ساڵ و ٤مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
٢- (محەممەد قادرپوور) خەڵکی
پیرانشار، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە
حیزبە کوردستانییەکان، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.
٣- (ناسر سوڵتانی) خەڵکی بۆکان،
رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، لە زیندان بە هۆی پێڕانەگەیشنی پزیشکی بۆ
چارەسەری نەخۆشییەکەی لە زیندان گیانی لەدەستدا.
٤- (شیلان کوردستانی) خەڵکی سنە،
لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپی نایاسایی ژنانی ژیوانۆ،
سزای ٤٠ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.
٥- (کامران عەزیزی) خەڵکی شنۆ،
رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٨ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە
دەستبەسەر کرا.
٦- (سینا کاکی) خەڵکی کرماشان، لە
ماوەی رۆژانی رابڕدوو، لە لایەن دادگای کرماشانەوە بە هۆی بەشداری لە ریوڕەسمی
ئەسپەردەکردنی خۆپیشاندەرێکی ئاخێزی ژیان ئازادی، سزای ٧مانگ زیندانی بەسەردا
داسەپا.
٧- (سوهراب ئاویزکەن) خەڵکی
مەهاباد، زیاتر لە چووار مانگە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر
کراوە و چارەنووسی نادیارە.
٨- (زەکەریا تەعەقوب) تەمەن ٢٤ساڵ،
خەڵکی بۆکان، لە ئاخێزی سەرانسەری ژن ژیان ئازادی، لە لایەن هێزەکانی کۆماری
ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرابوو زیاتر لە دوو مانگ و نیوە چارەنووسی نادیارە.
٩- (نیزام بەرادەران) تەمەن ٤٣ساڵ،
خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ساڵی رابڕدوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر کرا و تا ئێستا نزیکەی دوو مانگە
چارەنووسیان نادیارە.
١٠- (ئەرسەلان بەرادەران) تەمەن
٣٥ساڵ، خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ساڵی رابڕدوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر کرا و تا ئێستا نزیکەی دوو مانگە چارەنووسیان
نادیارە
١١- (عەتا بەرادەران) تەمەن ٣١ساڵ، خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی
ساڵی رابڕدوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر
کرا و تا ئێستا نزیکەی دوو مانگە چارەنووسیان نادیارە
١٢- (سولەیمان ئەرس زادە) خەڵکی
شنۆ، لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی
ورمێیەوە دەستبەسەر کرا و سزای ٢ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
١٣- (هەژار مەحموودیان) خەڵکی شنۆ،
لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستبەسەر
کرا و سزای ٤ساڵ زیندان و ٥٠ جار لێدان و پێژماردنی ١٩میلیۆن و دووسەد هەزار تمەن
پارەی بۆ بەسەردا داسەپا.
١٤- (فەرحان حەسەن زادە) خەڵکی شنۆ،
لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستبەسەر
کرا و سزای ٢ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
١٥- (سەنعان قادرزادە) خەڵکی شنۆ،
لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی رابڕدوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستبەسەر
کرا و سزای ٢ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.
کۆڵبەر/ کرێکار:
١- (عەبدولڕەحمان رەیحانی) تەمەن
٣٧ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی
تەقینەوەی مین بریندار بوو.
٢- (ئازاد رەزایی) تەمەن ٢٥ساڵ،
خەڵکی کرماشان، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە تەقەی لێکراو و گیانی لەدەستدا.
٣- (حەمید موقیمی) تەمەن ٣٤ساڵ،
خەڵکی سنە، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، لە کاتی کرێکاریدا بە هۆی نەبوونی
ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
ئهم بابهته 218
جار خوێنراوهتهوه