ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەحمەد رەزا رادان، فەرماندەی گشتی
ئینتزامی ئێران، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، رایگەیاند کە لە
دەستپێکی سەری ساڵی تازەی ١٤٠٢ و لەم شەش رۆژەی پشووی نەورۆزدا بە هۆی رووداوی
هاتووچۆ ٤٧٠کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها وتیشی ئەم ئامارە لە رووی ئامارەکانی
"سامانە رخدادهای انتظامی" بە دەست هاتووە و نیشاندەری ئەوەیە کە ئاماری
رووداوی هاتووچۆ لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ساڵی رابڕدوو کەم بووەتەوە، بەڵام ئەبێ کۆتا
ئامارەکان لە زمانی پزیشکی یاسایی بە دەست بێنین.
شایانی باسە کە ساڵی رابردوو، ئاماری قوربانیان لە ماوەی
١٨ رۆژ سەفەری نەورۆز، ٧٤٦ گیان لەدەستدان لە رووداوی هاتووچۆی رێگا راگەیندراوە و
بەرپرسانیش رایانگەیاند کە لە درێژەی پشوودانی نەورۆز، ٤٧ کەسیش لە شارۆمەندان خنکاون.
ئهم بابهته 249
جار خوێنراوهتهوه