ئاسۆی رۆژهەڵات/ هاووڵاتییەک بە ناوی "زەکەریا
تەعەقوب" تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی بۆکان، زیاتر لە دوو مانگ و نیوە لە لایەن
هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە رفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
شایانی باسە کە زەکەریا تەعەقوب لە ئاخێزی ژن ژیان
ئازادی لە شاری بۆکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٠٤١ی هەتاوی، لە لایەن
ئیتلاعاتی سپای پاسددارانەوە رفێندرابوو، و هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە دەستبەسەرگەی
ئیتلاعاتی شاری ورمێ راگیراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هەتا ئێستا هیچ
وڵامێکی روونیان سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو بە بنەماڵەکەیان نەداوەتەوە.
ئهم بابهته 129
جار خوێنراوهتهوه