ئینتشاراتی لوموند: کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ئێرانی_فەڕانسەوی بۆ سکاڵا لە فەرماندەی سپای پاسداران ئامادە بوون

ئینتشاراتی لوموند: کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ئێرانی_فەڕانسەوی بۆ سکاڵا لە فەرماندەی سپای پاسداران ئامادە بوون




بە پێی راپۆڕتی ئینتشاراتی لوموند، کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ئێرانی_فەڕانسەوی بە بەڕێوبەرایەتی "شیرین اردکانی" لە حاڵی ئامادەبوون دان کە سکاڵایەک لەسەر فەرماندەی سپای پاسداران، حسەین سەلامی، لە وڵاتی فەڕانسەدا تۆمار بکەن.

بە وتەی ئەم نەشریە، ئەندامانی ئەم گرووپە"هیوادارن ئەو بەرپرسانەی کە تووشی جینایەت دژ بە خۆپیشاندەران بوون دادگایی بکرێن."

جێگای ئاماژەیە کە "شیرین اردکانی"، پارێزەری تەمەن ٣١ساڵە، کە لە ماوەی ئەم شەش مانگەی ئاخێزی سەرانسەری خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە ئازادی چالاکانە پاڵپشتی کردووە و بە لوموند وتوویەتی کە لە کاتی کوشتنی ژینا ئەمینی "مەهسا"وە بە دەستی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد لە بیری پێکهێنانی ئەم گرووپە بووە.

لە پاییزی رابڕدووەوە گرووپی عەداڵەتی ئێران بە شێوەی گرووپێکی تایبەتی "حقوقی" پێکهاتوو لە ١٥ پارێزەر، مافناس و وەرگێر درووست کرا.

ئێستا، ئەم گرووپە لە حاڵی ئامادە بووندان کە سکاڵا لە حسەین سەلامی بە دادستانی پاریس تۆمار بکەن، بەو مەبەستەی سەلامی هەڕەشەی مەرگ و کوشتن لە ئێرانیانی ئازادیخواز دەکات، کە بە وتەی "اردکانی" بە نێوی "فتوایی بی نام" لە لایەن ئەوەوە پەیگیری دەکرێت، کە وڵامدەرەوە بێت.

شایانی باسە کە "اردکانی"، لە لایەن لوموندەوە "کاریزماتیک"ناولێبراوە، و تا ئێستا توانیویەتی پاڵپشتی ١٠٠ نوێنەری مەجلیسی فەڕانسە بۆ ئەو خۆپیشاندەرانە کە لە ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپاوە وەربگرێت.

هەروەها قەرار وایە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا (مارس) سەبارەت بە سەرکووتی خۆپیشاندەران بە دەستی کۆماری ئیسلامی لە شوڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکات.





ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:06:27/03/2023