راپۆڕت/ جوانه تەیمەسی
راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٦ی رەشەممە
تاوەکوو ٣ی خاکە لێوە.
یەکەم خاڵی جاڕنامەی مافی مرۆڤ؛ ههموو مروڤێک به ئازادی
لهدایک دهبێ و کهرامهت و مافی یهکسانیان ههیه ، ههموویان خاوهنی ئهقڵ و
ویژدانن و دهبی لهگهڵ یهکدا ههڵسوکهوتی برایانهیان ههبێ.
زیندانی:
١- (سلەیمان عەبدی) خەڵکی سەقز، چالاکی سێنفی
مامۆستایان، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی رەشەممە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی
حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (سەعدوڵڵا ئایینی) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی دێهلۆران، رۆژی
یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی رەشەممە، لە زیندانی ناوەندی ئیلام دەستی دایە خۆکوژی.
٣- (کامران عەزیزی) خەڵکی شنۆ، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی
یەکی خاکە لێوە، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە رفێندرا.
٤- (ئەنوەر شێخە) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی
٢٧ی رەشەممە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ٢ساڵ و حەوت مانگ زیندان و بە تۆمەتی
پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن
هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (رەحمان قادری) خەڵکی پیرانشار، رۆژی شەممە، رێکەوتی
٢٧ی رەشەممە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ٧مانگ زیندان و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک
لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر
کرا.
٦- (ئەسعەد ئەرهەنی) خەڵکی شنۆ، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٧ی
رەشەممە، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە رفێندرا.
کۆڵبەر:
١- (بێهزاد عەزیزی) تەمەن ١٩ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی
چووارشەممە، رێکەوتی ٢ی خاکە لێوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران
گیانی لەدەستدا.
٢- (حسەین خەندانی) خەڵکی مەریوان، رۆژی چووارشەممە،
رێکەوتی ٢ی خاکەلێوە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە راستەوخۆ
تەقەی لێکرا و بەسەختی بریندار بوو.
سێدارە:
١- (فروهەر عەباس نژاد) تەمەن ٤٠ساڵ، رۆژی هەینی رێکەوتی
٢٦ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە
لەسێدارە درا.
٢- (محمەممەد ئەیوبیان) تەمەن ٣٧ساڵ، رۆژی هەینی رێکەوتی
٢٦ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە
لەسێدارە درا.
٣- (جەهانبەخش رادلوویی) رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی
رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە
لەسێدارە درا.
٤- (حەسەن عومەری) رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە لەسێدارە
درا.
٥- (یاسینرەشیدی) رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ
بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە لەسێدارە درا.
٦- (نەسرین نیازی) رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە لەسێدارە
درا.
٧- (مەحیەدین ئیبراهیمی) تەمەن ٤٣ساڵ، خەڵکی شنۆ، رۆژی
هەینی، رێکەوتی ٢٦ی رەشەممە، بە تۆمەتی ئەندامەیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران لە سێدارە درا.
٨- (خالد مەحمودی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، دوای ٤
مانگ دەستبەسەر کران، سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
٩- (وەفا هەنارە) خەڵکی ورمێ، رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی
٢ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
١٠- (ئارام عومەری بەردیانی) خەڵکی ورمێ، رۆژی چووارشەممە،
رێکەوتی ٢ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا
داسەپا.
١١- (رەحمان پڕحازو) خەڵکی ورمێ، رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی
٢ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
١٢- (مەنسوور رەسووڵی) خەڵکی ورمێ، رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی
٢ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
١٣- (نەسیم نەمازی) خەڵکی ورمێ، رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی
٢ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
ئهم بابهته 217
جار خوێنراوهتهوه