کوڕی پووری مەهسا "ژینا" ئەمینی لە وتووێژ
لەگەڵ کاناڵ هەواڵنێری "ئای تی ڤی" بریتانیا وتی کە بنەماڵەی ئەمینی
داخوازی ئەوەن کە کۆماری ئیسلامی بکەوێتە ژێر دادگای باڵای نێونەتەوەیی و
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر جەنایەت دژ بە مرۆڤ وڵام دەرەوە بن.
عرفان مورتەزایی کە لە دەرەوەی ئێران دەژیت، لە درێژەدا
وتی کە بنەماڵەی ئەمینی هەڕەشيیان لێکراوە کە لە ئەگەری وتووێژ لەگەڵ کاناڵەکان،
کوڕەکەیان دەستبەسەر دەکرێت و ئەوان نایانهەوێت منداڵەکەی دیکەیان لەدەست بدەن.
ئهم بابهته 243
جار خوێنراوهتهوه