فەرماندەی گشتی سپای پاسداران هەڕەشەی هێرشی نیزامی کرد لە ئوروپا

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران هەڕەشەی هێرشی نیزامی کرد لە ئوروپا




حسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، هەڕەشەی هێرشی نیزامی لە ئوروپا کرد و وتی: "وڵاتە ئوروپاییەکان بووەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی جودایی خوازان"تجزیە طلبان" و هەڵاتووەکانی دژی ئێرانی و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمە تەوانایی و ئامادەکارییەکانی شەڕمان لەگەڵ ئەوانا هەیە بەڵام هەتا ئێستا نەمانکردووە".

ئەم هەڕەشانەی حسەین سەلامی هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی فەرماندەی "هوا فضا"ی کۆماری ئیسلامی کە راستەوخۆ رایگەیاند ئێمە مەبەستمان تیرۆر کردنی ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئامریکا و مایک پەمپەئۆ و فرانک مەکێنزیە.

شایانی باسە کە ئەم هەڕەشانە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەیکە هێشتا وڵاتە ئوروپاییەکان و ئامریکا لەسەر ئەوەیکە سپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆریستەوە ساغ نەبوونەتەوە.




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:26:27/02/2023