کۆنگرەی ئەمریکا؛ دەبێت حکومەتێکی دیموکراتیک لە ئێران بونیاد بنرێت

کۆنگرەی ئەمریکا؛ دەبێت حکومەتێکی دیموکراتیک لە ئێران بونیاد بنرێت




دوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخوازی نوێنەرانی ئەمریکا دووهەمین بڕیارنامەی خۆیان لە سەر پاڵپشتی لە ئاخێزی سەرانسەری خەڵکی ئێران دەرکرد و داخوازی بونیادنانی "حکومەتێکی دیمۆکراتیک" لە ئێران بوون، هەروەها لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئورووپا داوایان کرد کە باڵوێزخانەکانی خۆیان لە تاران دابخەن و پەیوەندی دیپلۆماسی خۆیان لە گەڵ ئێران بچڕن.

رۆژی چووارشەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندان، تەنیا یەک رۆژ دوای وتاربێژی جۆ بایدێن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی مەجلیسی نوێنەرانی "سنا" لەسەر باروودۆخی "اتحادیە" راگەیندرا، و جارێکی دیکە پاڵپشتی کونگرەی ئەمریکا لە بونیادنانی "حکوومەتێکی دیمۆکراتیک" لە ئێران ئاماژەی پێدرا.

دیارە ئەم بڕیارنامەیە نەمادینە و رەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و وڵاتە یەکگرتووەکان نابێت، بەڵام بە ڕوونی دەرخەری ئەویە کە کۆنگرەی ئەمریکا بە خێرایی لە حاڵی گەیشتن بە دەرەنجامێکە لە نێوان لایەنە راست و چەپەکانایە سەبارەت بە داهاتووی ئێران.





ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:47:09/02/2023