كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت


کاروانی کەشتی "پنجم" دەریایی ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی تایبەتی فەڕانسە لەم چەند رۆژەدا کەشتییەکی بار هەڵگری هەزاران چەک و نیم میلیۆن تەقەمەنی کۆماری ئیسلامی کە بۆ هێزەکانی حووسی بەڕێیان کردبوو، لە دەریای عومان پێشیان پێ گرت. هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکانی یەمەن بارێک لە ١٠٠ موتوڕی پەهپادیان راگیر کرد.

بە پێی راگەیاندنی سێنتکام، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا، ئەم بارەی کە لە رێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار راگیر کرا، زیاتر لە ٣ هەزار چەکی شەڕ، ٥٧٨ هەزار تەقەمەنی ٢٣ مووشەکی "زد تانک" دەستیان بەسەردا گرتووە.

سێنتکام ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم بارە یەکێک لە چووار باری گەورە بووە کە لە دوو مانگی رابردوودا راگیر کراوە. هەروەها وتیشی لەم دوو مانگەدا لە ناردنی زیاتر لە ٥هەزار چەک و یەک میلیۆن ٦٠٠ هەزار تەقەمەنی بۆ یەمەن بەرگری کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە، هەواڵنێری تەسنیم، سەربە سپای پاسداران، لەگەڵ ئاماژەدان بە کەڵک وەرگرتنی شەیعەکانی حووسی یەمەن لە مووشەکی "صقر١" وتیشی: چەک و تەقەمەنییەکی زۆر لە لایەن ئەم گرووپەوە بەتایبەت لە باری مووشەکی و پەهپادی کەڵکی لێ وەرگیراوە، کە نموونەی ئەوانە لە ئێرانیش هەیە.






ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:42:02/02/2023