فرۆشتنی موڵکی گشتی لە ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە

فرۆشتنی موڵکی گشتی لە ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە



چەند رۆژ دوای راگەیاندنی فەرمی پێکهێنانی شوڕای ٧ کەسی لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی فرۆشتنی موڵکی گشتی و نەتەوەیی ئێران، ناڕەزایەتییەکان لەسەر ئەم هەوڵەی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە
.

فرۆشتنی موڵک و ماڵی گشتی لە ژێر ناوی "مولدسازی" لەسەر پەسەندی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، گەیشتووەتە ئاستی جێبەجێ کردن.

خامنەیی لە حاڵێکدا فرۆشتنی ئەم موڵکانەی سپاردووەتە شوڕای ئەم ٧ کەسیە کە زۆربەی ئەندامانی هەیئەتەکە پێشتر نووسینگەی ئابووری خامنەییان بەڕێوە بردووە.

شایانی باسە فرۆشتنی موڵک و ماڵی گشتی بە داخوازی خامنەیی لە ژێر ناوی "مولدسازی" ئەمواڵی حکوومەت، کاردانەوەیەکی یەکجار زۆری لە لایەن چالاکوانانی سیاسی و تەنانەت چالاکوانانی نێوخۆی ئێرانی لێ کەوتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە فرۆشتنی ئەم موڵکانە لە حاڵێکدایە کە ئێران چەندین ساڵە لە ریزی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە؛ بە رای رێکخراوی ئاشکرای نێونەتەوەیی، لە نێوان ١٨٠وڵاتی جیهاندا، ئێران لە پاڵ گینە و بەنگێلادێش، لە پلەی ١٤٧ی گەندڵیدا جێی گرتوە.




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:43:01/02/2023