دوو شارۆمەندی کورد لەسێدارە دران

دوو شارۆمەندی کورد لەسێدارە دران
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاویی، دوو شارۆمەندی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و زیندانی ناوەندیی بەندەر عەباس لە سێدارە دران.

ناونیشانی یەکێک لەو شارۆمەندانە، ڕەشید لوندپور خدری خەڵکی گوندی "خەرگوش"ی سەر بە شاری "ورمێ" ڕاگەیندراوە.

بە پێی ئەم هەواڵە ناوبراو چەند ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سەرەنجام حوکمی ئێعدامی بەسەردا داسەپا و ئەمڕۆ لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج سزاکەی جێ بەجێ کرا.

ناونیشانی ئەو شارۆمەندەکەی دیکە، خالق خزر زادە ٣٣ ساڵ تەمەن کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی "کانی بوداغ"ی سەر بە ناوچەی پیرانشار ڕاگەیندراوە. ناوبراویش پێشتر بە تۆمەتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا داسەپابوو، سەرەنجام ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی بەندەر عەباس لە سێدارە درا.

ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:50:09/01/2023