تاران؛ مەهسا فەرهادی خەڵکی سنە دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا داسەپا

تاران؛ مەهسا فەرهادی خەڵکی سنە دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا داسەپا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ مەهسا فەرهادی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە ٢٤ی خەزەڵوەرئ ئەمساڵ لە پەیوەند لەگەڵ بەشداری لە بزووتنەوەی ژینا لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو، دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا.
 ناوبراو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاریار لە تاران بە تۆمەتی هەوڵ دان دژ بە ئاسایشی گشتیی دوو ساڵ و هەڵگرتنی ئیسپری بیبار بە شەش مانگ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.
بە پێی زانیارییەکان بنەماڵەی مەهسا فەرهادی چەندین جار داوایان کردوە کە کچەکەیان تەنانەت بە دانانی بارمتەش بووە ئازاد بکەن بەڵام سەرەڕای ئازاد نەکردنی لە ناو حوکمی دادگایەکەی هۆکاری ڕاگرتنی مەهسا بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعات بە دا نەنانی بارمتە باس لێکراوە.

ئه‌م بابه‌ته 234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:49:07/01/2023