راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


راپۆرت/ جوانە تەیمەسی

راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ تاوەکوو ٣٠ی پووشپەڕ.

هه‌ر که‌س مافی‌ هه‌یه‌ له‌ بوواری‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، داواکاری‌ پێکهێنانی‌ سیسته‌مێکی‌ ئه‌وتۆ بێ‌ که‌ ماف ‌و ئازادییه‌کانی‌ گونجاو له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به‌ ته‌واوی‌ دابین بکا‌ و به‌ڕێوه‌یان ببات.

زیندانی:
١- (زانیار حەسەن زادە) تەمەن ١٦ساڵ، خەڵکی شنۆ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (موعین ئەبووبەکری) خەڵکی پیرانشار، لە ماوەی رۆژای رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (تاهێر کەتانی) تەمەن ٤٣ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (ئەمیر بابوولی) تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (شەهریار نادری) خەڵکی پاوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لە لایەن دادی سنەوە بانگ کرا.
٦- (بێهزاد قەوامی) خەڵکی سنە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لە لایەن دادی سنەوە بانگ کرا.
٧- (حەسەن عەلینژاد) خەڵکی بۆکان، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (جەلال کوردی لوو) خەڵکی میاندواو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (مستەفا دەوڵەتخا) خەڵکی میاندواو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٠- (نادر ئەمانی) خەڵکی میاندواو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١١- (ناسر حیشمەتی) خەڵکی میاندواو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٢- (وەلی زوهرابی) خەڵکی میاندواو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٣- (سوبحان مەولوودی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی چووارشەممە رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:
١- (هێمن مروەتی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٢- (جەماڵ) ناسناوی نادیارە، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣- (حەیدەر رەشیدی) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی ساوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، لە لایەن ‌هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٤- (ئەکبەر خودمورادی) خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٥- (مێهدی) ناسناوی نادیارە، تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا. 

خۆکوژی:
١- (رۆژین سەفەری) تەمەن ١٥ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (کانی ئەمین عەشایری) تەمەن ١٢ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٣- (بنیامین سەبزی) تەمەن ٢١ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٤- (مورشێد خاسی) تەمەن ١٣ساڵ، خەڵکی کرماشان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٥- (زەینەب رەسوولی قزلباش) تەمەن ٢٣ساڵ، خەڵکی ورمێ، لە ماوەی رۆژانی رابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.






ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:34:23/07/2022