حسێن فەرەح بەخش ئامادەکاری ناوبانگی سینەمای ئێران، لە بەرنامەیەی"سینما معیار" کە لە رادیۆ وتووێژی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کرایەوە، هێرشی کردە سەر ٨٠٠واژۆکاری ئایین نامەی پێشنیاری ژنانی ئەکتەر سەبارەت بە پێویستی خەبات دژی ئازاری جنسی لە سینەمای ئێران، داواکاری "شەلاق کاری" ئەم ژنانە بوو.
ئەم وتانەی فەرەح بەخش لە رەنگدانەوە بە بەیانییەک بوو کە ژنانی چالاک لە سینەمای ئێران سەرەتای حەفتەی رابردوو لە هەڵسووکەتێکی ئەرێنی و بە ئامادەکردنی ئایین نامەیی حقووقی و پێشنیاری بە شانۆی بەرپرسی"خانەی سینما" داواکاری قبووڵ و بەڕێوەبردنی یاساییەکی دیاریکراو بە مەبەستی کۆتایی پێهێنانی "تووندوتیژی، ئازار و باج گیری سێکسی" بوون.
فەرەح بەخش وەها جوڵانەوەیەکی بە "اشاعە فحشا" ناولێبرد و وتی: ((ئەگەر ئەم وڵاتە خاوەنی هەبێت، ئەم ٨٠٠کەسە دەبێت شەلاق کاری بکرێن)).
فەرەح بەخش لە درێژەی قسەکانیدا وتی تەنانەت ئەگەر ئیدیعای توندووتیژی و پەلامار و ئازاری جنسی لە سینەمای ئێران راستیش بێت، رەنگدانەوەیەکی لەسەر پێویستی "شەلاق کاری" واژۆکارەکان نییە، بە وەتەی ئەو، بۆ ئەوەیکە سینەمای ئێران لە تەواوی سەرۆکانی میری خاوێن ترە و "هیچکەس ئەم ژنانە بە فەرمی ناناسن.
ئەم ئامادەکارە ژنانی ئەکتەری سەبارەت بە پەلاماری سێکسی بە تاوانبار و "احمق"ناولێبرد و وتی ئەگەر کەسێک ویستی هەڵەیەک بکات، دواتر پەشیمان بوەوە، ئەمە نابێتە پەلاماری سێکسی.
هەروەها سینەمای ئێرانی بە شێوەی ئیسلامی ناولێبرد بۆ ئەوەیکە بە بڕاوی ئەو، هیچ فیلمێک دژی ئیسلام لە ئێران درووست ناکرێت.
ئەم بابەت و قسانە رەنگدانەوەی زۆرێک لە کاربەرانی لە خۆگرتەوە، هانیە تەوەسۆلی ئەکتەر، لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسی: (( ببیستن و ببینن؛ ئەمە شوێنێکە کە ئێمە هەوڵ بۆ ئاڵووگۆڕی دەدەین)).
شایانی باسە کە دەستپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینی ژنانی چالاک لە سینەمای ئێران سەبارەت بە ئازار و پەرلاماری سێکسی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ. دەیان دەستە لە ژنانی ئەکتەر و چالاک لە سینەما لە بەیانییەکدا بە ئیدانە کردنی هەرجۆرە توندووتیژی، ئازار و باج گیری سێکسی لە شوێنی کار، بۆ راگرتنی ئەم بابەتە، داواکاری یاساییەکی جیدی بۆ خراپەکارەکان بوون.
پێشتر شانۆی بەرپرسی ئەنجومەنی سێنفی ئامادەکارەکان و دەستیارەکانی دەرهێنەرانی سینەما لە بەیانییەیەکدا، ئەم توندووتیژییانەی ئیدانە کرد و داواکاری ئەوە بوو کە لە بەرانبەر "هتک حرمت" بێدەنگ نەبن. کازم غەریب ئابادی، بەرپرسی ستادی مافی مرۆڤ لە دادی دادوەری، رایگەیاندبوو کە ئەم دادە ئامادەیە بە سکاڵاکان لەسەر توندووتیژی دژ بە ژنان پێداچوونەوە بکات.
ئهم بابهته 646
جار خوێنراوهتهوه