ئاسۆی رۆژهەڵات، بە بۆنەی پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە لە
کچان و کوڕانی ئازادیخواز و شۆڕشگێری کوردستانی رۆژهەڵات ڕێوڕەسمی کۆتایی خولێکی دیکەی
سیاسی ، نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی
تەواو بوونی سەرکەوتووانەی خۆلێکی دیکەی فێرگەی سیاسی- نیزامی کۆمەڵە، پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز
و شۆڕشگێڕی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی پەلی (هاوڕێی گیانبەختکردوو، سلێمان محەممەدی)
راگەیەندرا کە رێزی رێوڕەسمەکە بەم شێوەی خوارەوە بوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سروودی فەرمی کۆمەڵە
دەستیپێکرد. پاشان بۆ رێز لێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی
بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و بەتایبەت گیانبەختکردووان کۆمەڵە، لە لایەن
بەشداربووانەوە چەند ساتێک بێدەنگی راگیرا.
دواتر هاوڕێ عەلی بەهمەنی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
و بەرپرسی فێرگەی سیاسی - نیزامی کۆمەڵە وتەیەکیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
پاشان هاوڕێیانی تازە پێشمەرگە چەک و پێناسەی پێشمەرگایەتی
خۆیان لەدەست هاوڕێ هێمن کوردستانی، یەکێک لە بەرپرسانی فێرگەی سیاسی – نیزامی کۆمەڵە
وەرگرت و بە شێوەی فەرمی پەیوەست بوون بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
رێوڕەسمەکە بە سروودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن هاوڕێیانی
تازە پێشمەرگە کۆتایی پێهات.
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه