سەباح نیکخا نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئیستە پەناخوازە و لە وڵاتی تورکیە دەژی، کتێبێکی سەبارەت بە دەروونناسیی مێرمنداڵان وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و بە تازەیی لە شاری سلێمانی چاپکراوە.
ناوبراو خاوەنی چەند بەرهەمێکی‌دیکەیە و لەوانە: کۆکردنەوە و ساخکردنەوەی دیوانی حەسرەتی شاعیر (مەلا شێخ محەمەدی خەڵووزەی مەریوان) کە ساڵی ۱۳۹۲ واتە ۲۰۱۳ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە پێشەکیی وەرگێڕی کوردیی ئەم کتێبەکەدا هاتووە: ئه‌م کتێبه یاریده‌ری کچانی مێرمنداڵه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسانتری قۆناغی مێرمنداڵی و به ئاراسته‌ی باشتر ژیان له ناو بنه‌ماڵه و قوتابخانه و کۆمه‌ڵگادا، بیرۆکه و ڕێگه‌چاره‌ی ساده به‌ڵام کارای بۆیان پێشنیار کردووە... لاوازیی کتێبخانه‌ی کوردی له ئه‌ده‌بیاتی منداڵاندا و بۆشایی نه‌بوونی کتێبگه‌لی پەروەردەیی له‌م چه‌شنه بۆ مێرمنداڵان به زوانی کوردی، هانی‌دام بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه و هیوادارم مێرمنداڵانی خۆشەویستی کوردستان بەهرەی لێوەرگرن.
ناونیشانی تەواوی کتێبەکە بریتییە لە:
داخۆم بمێنم!؟ (چه‌ند وانه‌یه‌کی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچانی مێرمنداڵ)
نووسه‌ران: ئێمانوئێل ڕیگۆن و بێرنادت كاستا_پراد
ئەم کتێبە ئیستە لە کتێبخانەکانی سلێمانیدا دەست‌دەکەوێ.
ئه‌م بابه‌ته 2619
جار خوێنراوه‌ته‌وه